کاردانەوەی شەمخانی بە وتەیەکی پەمپێئۆ سەبارەت بە کرۆنا

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی لە وەڵامی لێدوانە دەستێوەردانانەکانی پەمپێئۆ وتی: ئەمریکا لە حاڵێکدا کە خۆی پرسەکان دەشارێتەوە، نیگەرانی شاردنەوەی پرسە ناوخۆییەکانی ئێران نەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی شەمخانی، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی لە هەژماری کەسیی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، لە وەڵامی لێدوانە دەستێوەردانانەکانی پەمپێئۆ نووسی: ئەمریکا لە حاڵێکدا کە خۆی پرسەکان دەشارێتەوە، نیگەرانی شاردنەوەی پرسە ناوخۆییەکانی ئێران نەبێت.

عەلی شەمخانی لە ئەو بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕایگەیاند: نیگەرانیی پەمپێئۆ لە ئەوەی کە شاردنەوەی ئێران سەبارەت بە کرۆنا ناوی لێدەبات، لە حاڵێکدایە کە هێشتا هیچ هەواڵێکی ورد لە سەر ڕاستییەکانی عەین ئەسەد، داکەوتنی فڕۆکە سیخوڕییەکەی ئەمریکا لە ئەفغانستانم کوژراوەکانی ئەمساڵی ئەنفۆڵەنزا لە ئەمریکا و ... لە لایەن کۆشکی سپییەوە بڵاو نەکراوەتەوە.

شیاوی باسە کە پەمپێئۆ ئەمڕۆ سێشەممە لە لێدوانێکی دەستێوەردانانە سەبارەت بە ڤایرۆسی کرۆنا لە ئێران وتی: ئەمریکا بە توندی نیگەرانی ئەوەیە کە ئەگەری هەیە ئێران سەبارەت بە بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کرۆنا وردەکارییەکان بشارێتەوە.

ناوبراو لە درێژەدا وتی: هەموو وڵاتەکان لەوانە ئێرانیش ئەبێ سەبارەت بە کرۆنا ڤایرۆس ڕاستییەکان بڵێنەوە.

News Code 31210

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 4 =