بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوکتۆر عەلی ئەکبەر ویلایەتی ئەوڕۆ (دووشەممە) لە لێدوانێکدا لە هۆڵی کۆبوونەوەی نەخۆشخانەی مەسیحی دانێشوەری سەبارەت بە کرۆنا، وتی: بە ئاوردانەوە لە ڕێوشوێنگەلێک کە بۆ کۆنتڕۆڵی ئەو نەخۆشییە گیراوەتە بەر، لە رۆژانی داهاتوودا هەواڵی باشترمان دەبێ و جێی نیگەرانی نییە.
ویلایەتی بە ئاماژە بەوەی کە ئەو نەخۆشخانەیە بە گرتنەبەری هەنگاوگەلێکی بەرز لە هێڵی پێشەوەی بەرەنگاربوونەوەی کرۆنا، ڕایگەیاند: ئەگەری کۆنتڕۆڵی ئەو نەخۆشییە لە ناوخۆی سنوورەکانی وڵات و پێشگریی لە چوونە وڵاتێکی دیکە نامومکینە و خێرا لە جیهاندا پەرە دەستێنێت و لە ئێرانیشدا لەم دواییە پێی زانراوە و بە خۆشحاڵییەوە بە بەڕێوەبەریی وەزیری تەندروستی، خێرا هەنگاوی پێویست هەڵگیرا و لە ئێستادا ئامادەیی پێویست بۆ بەرەنگاربوونەوەی کرۆنا لە وڵاتدا هەیە.
سەرۆکی نەخۆشخانەی مەسیحی دانێشوەری لە درێژەدا وێرای ڕەخنە لە هەڵویست و پاگەندەی ئامانجداری وڵاتانی رۆژئاوایی بۆ تۆقاندنی خەڵکی وڵات هەمبەر بە ڤایرووسی کرۆنا، ڕاشیگەیاند: لە ئێراندا بە ئاشکرا و ڕوون چۆنیەتی بەرەنگاربوونەوەی ئەو ڤایرووسە بە خەڵکی ڕاگەیێندراوە و خەڵکی نابێ نیگەران بن، چونکە ئەو نەخۆشییە سەخڵەتتر لە ئانفلۆئانزا نییە.
ناوبراو هەروەها لێدوانی کەسێک لەبارەی ڤایرووسی مرۆنا کە بە درۆ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان خۆی بە ستافی پزیشکی نەخۆشخانەی مەسیحی دانێشوەری ناساندووە، تەواو ڕەت کردەوە و وتیشی: لە ئێستادا پزیشکانی ئێمە خەریکی خزمەتگەیاندن بە نەخۆشانی کرۆنایین و هیوادارین بە زوویی شایەدی دابەزینی نرخی تووشبووان بەو نەخۆشییە بین.
Your Comment