هەڵوێستی مەسعود بارزانی لەبارەی کردنەوەی كونسوڵخانه‌ی ئیسرائیل له‌ هه‌ولێر

سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر ئیسرائیل باڵوێزخانه‌ی خۆی له‌ عێراق بكاته‌وه‌، ئه‌وا له‌ هه‌ولێریش كونسوڵخانه‌ی ده‌بێت".

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی له‌میانی چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی "ئیدپێندنت-ی عه‌ره‌بی" له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی كونسوڵخانه‌ی ئیسرائیل له‌ هه‌ولێر هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند.
بارزانی وتی:  "ئێمه‌ به‌شێكین له‌ عێراق، ئه‌گه‌ر ئیسرائیل باڵوێزخانه‌ی خۆی له‌به‌غدا بكاته‌وه‌ ئه‌وا له‌ هه‌ولێریش كونسوڵخانه‌ی خۆی ده‌كاته‌وه‌ و ئێمه‌ پێشوازی لێده‌كه‌ین".
وتیشی: به‌ڵام به‌بێ بوونی باڵیۆزخانه‌ی ئیسرائیل له‌به‌غدا ناكرێت په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل دروست بكرێت.
 

News Code 31135

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 0 =