بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس مووسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە کاردانەوە بە سەپاندنی گەمارۆی نوێی وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا دژی کەسایەتییە ئێرانییەکان بە تایبەتی ئەندامانی شۆرای نیگابانی دەستوور، وتی: ئەو کارە شتێک جگە لە شکست، بێ هیوایی و شکستی سیاسەتی زیاترین گوشاری ڕژێمی ئەمریکای بەدواوە نابێت.
ناوبراو زیادی کرد: ئەوان کە زیاتر لە ٨٣ ملیۆن ئێرانیان خستووەتە ژێر گەمارۆ، تیرۆریزمی ئابووری و زیاترین گوشاری خۆیان و نەگەیشتوونەتە ئەنجام ئێستا لە ئەوپەڕی بێ هیوایی و داماوی، پەلاماری بنکەی هەڵبژاردنیان داوە و ئەوە نیشانی دەدات تا چ ئاستێک ترسیان لە دیمۆکراسی و بەشداری خەڵک لە ئێران هەیە.
مووسەوی بەرپرسانی ئەمریکی خستە بەردەنگەوە و وتی: دەوڵەت، نەتەوە و هەموو بنکەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران نە بە ئەمریکا و نە بە گەمارۆ شێتانەکانی بچووکترین بایەخێک نادات و بە پتەوییەوە ڕێگای ڕوونی داهاتوو درێژە پێدەدات.
Your Comment