گەل و دەوڵەتی ئێران هیچ بایەخێک بە گەمارۆکانی ئەمریکا نادەن

وتەبێژی لێژنەی هەڵبژاردنەکانی ئێران وتی: دەوڵەت، نەتەوە و هەموو بنکەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران نە بە ئەمریکا و نە بە گەمارۆ شێتانەکانی بچووکترین بایەخێک نادات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس مووسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە کاردانەوە بە سەپاندنی گەمارۆی نوێی وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا دژی کەسایەتییە ئێرانییەکان بە تایبەتی ئەندامانی شۆرای نیگابانی دەستوور، وتی: ئەو کارە شتێک جگە لە شکست، بێ هیوایی و شکستی سیاسەتی زیاترین گوشاری ڕژێمی ئەمریکای بەدواوە نابێت.

ناوبراو زیادی کرد: ئەوان کە زیاتر لە ٨٣ ملیۆن ئێرانیان خستووەتە ژێر گەمارۆ، تیرۆریزمی ئابووری و زیاترین گوشاری خۆیان و نەگەیشتوونەتە ئەنجام ئێستا لە ئەوپەڕی بێ هیوایی و داماوی، پەلاماری بنکەی هەڵبژاردنیان داوە و ئەوە نیشانی دەدات تا چ ئاستێک ترسیان لە دیمۆکراسی و بەشداری خەڵک لە ئێران هەیە.

مووسەوی بەرپرسانی ئەمریکی خستە بەردەنگەوە و وتی: دەوڵەت، نەتەوە و هەموو بنکەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران نە بە ئەمریکا و نە بە گەمارۆ شێتانەکانی بچووکترین بایەخێک نادات و بە پتەوییەوە ڕێگای ڕوونی داهاتوو درێژە پێدەدات.

News Code 31124

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 12 =