نوێترین ئاماری کرۆنا لە ئێران/ ١٣ گیرۆدەی نوێی ئەو ڤایرووسە

سەرۆکی ناوەندی پەیوەندییە گشتییەکان و ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە بەرزبوونەوەی ڕێژەی گیرۆدەبووانی کرۆناڤایرووس لە وڵاتدا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کیانووش جیهانپوور وتی: بە لێکدانەوە ئەنجام دراوەکان لە نێوان کەسانی گومان لێکراو، ١٣ کەس بە گوێرەی بەڵگە تاقیکارییەکان بە ڕێژەی گیرۆدەبووان بە ڤایرووسی کۆویدی ١٩ زیادی کردووە.

وتیشی: لەو ١٣ کەسە، ٧ کەسیان دانیشتووی شاری قومن یان لە رۆژانی ڕابردوو سەردانی ئەو شارەیان کردووە، ٤ کەسیان لە شاری تاران و ٢ کەسیشیان لە پارێزگای گیلان بووە.

سەرۆکی کۆمیتەی ڕاگەیاندنی قەرارگای بەرەنگاربوونەوەی کرۆناڤایرووسی وەزارەتی تەندروستی، بیری هێنایەوە: بە داخەوە دوو کەس لە گیرۆدەبووان تا ئێستا گیانی خۆیان لە دەست داوە، هەروەها دوو کەسی گومان لێکراو بە تووشبوون بەو ڤایرووسە لە شاری بابل لە ژێر چاوەدێرین و وادیارە لە رۆژانی ڕابردوو سەردانی شاری قومیان کردووە، بەڵام هێشتا ئەنجامی تاقیکارییەکان لەبارەیانەوە ڕانەگەیێندراوە.

جیهانپوور ڕاشیگەیاند: کەسێک لە ئەراک بە پێی ئەنجامی تاقیکارییەکان، گیرۆدەی کۆویدی ١٨ی بووي و ٨ کەسی دیکەی گومان لێکراو بە پێی تاقیکارییەکان دەرکەوت کە گیرۆدەی ئەو ڤایرووسە نین و دۆخی کەسی گیرۆدەبوو کە رۆژی ڕابردوو ڕاگەیێندرا و لە هاوکارانی پزیشکی ئێمەیە، بە نیسبەتی رۆژی ڕابردوو باشتر و جێگرترە.

News Code 31122

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 7 =