پەدافەندی سووریا چەند فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تیرۆریستییەکانی تێکشکاند

مێدیا سوورییەکان شەوی چوارشەممە لە ڕووبەڕوو بوونەوەی پەدافەندی ئاسمانی سوپای سووریا لە گەڵ هێرشەکانی دوژمن و تێکشکاندنی چەند فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی گرووپە تیرۆریستییەکان لە پارێزگای لازقیە هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕووسیا یەوم، مێدیا سوورییەکان شەوی چوارشەممە لە ڕووبەڕوو بوونەوەی پەدافەندی ئاسمانی سوپای ئەو وڵاتە لە گەڵ هێرشی گرووپە تیرۆریستییەکان لە نزیکی شاری جبلە لە پارێزگای لازقیە هەواڵیان دا.

تەلەڤیزیۆنی سووریا ڕاپۆرتی دا کە پەدافەندی ئاسمانی سوپای ئەو وڵاتە لە بەرانبەر هێرشی گرووپە تیرۆریستییەکان لە دەڤەری شاری جبلە لە نزیکی بنکەی ڕووسی حەمیمیم لە ڕۆژاوای سووریا ڕووبەڕوو بووەتەوە.

بە گوێرەی یەم ڕاپۆرتە، پەدافەندی ئاسمانی سوپای سووریا چەند فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی گرووپە تیرۆریستییەکان، کە لە ئەدلەبەوە بەرەو شاری جبلە دەڕۆشتن، تێکشکاند.

News Code 31110

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 6 =