بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی رووسیا یەوم، ئولگ ژوراولۆف، سەرۆکی ناوەندی ئاشتی ڕووسیا کە لە ژێر چاوەدێری وەزارەتی بەرگری ئەو وڵاتە چالاکی دەکات، جەخت یکرد، ئەو جیهازاتە سەربازیە دژی هێزەکانی تورکیا و خەڵکی سڤیل بەکار دەهێنێرت.
ناوبراو زیادی کرد: فەرماندەیی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە ئۆپراسیۆنی پڕ کردنی بەربڵاوی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی فورات لە چەک و تەقەمەنی بەڕێوە دەبات و بەس لە سەرەتای ٢٠٢٠ ەوە، ١٣ کاروانی سەربازیی لە عێراقەوە بۆ سووریا ناردووە کە بریتی بووە لە زیاتر لە ٨٠ ئۆتۆمبیلی زرێپۆش و زیاتر لە ٣٠٠ بارهەڵگر لە هەموو جۆرە چەک و تەقەمەنی جیاواز.
ژوراولۆف جەختی کرد: ئەو چەکە ئەمریکییانە لە ڕەوتی پێکدادانەکان و پێکدادان لە نێوان گرووپە چەکدارەکان لە ڕۆژهەڵاتی فورات و دژی سوپای تورکیا لە باکووری سووریا و خەڵکی سڤیل بەکار دەهێنرێت.
Your Comment