سوورییەکان داوای چوونە دەرەوەی ئەمریکا لە وڵاتەکەیان دەکەن

دانیشتووانی یەکێک لە بەشەکانی پارێزگای دەیرەزوور لە نارەزایەتی بە هەبوونی سەربازانی ئەمریکی لە ئەو ناوچە خۆپیشاندانیان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سانا،دانیشتووانی یەکێک لە بەشەکانی پارێزگای دەیرەزووری سووریا لە ناڕەزایەتی بە هەبوونی سەربازانی ئەمریکی و هەروەها هێزەکانی هەسەدە لە ئەو ناوچە خۆپیشاندانیان کرد.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، خەڵکی شارۆچکە سەفیرە  لە پارێزگای دەیرەزوور ڕۆژی یەکشەممە بە ڕێکخستنی خۆپیشاندان داوایچوونە دەرەوەی سەربازانی ئەمریکی لە خاکی سووریایان کرد.

سەرچاوە ناوچەییەکان ڕایانگەیاند کە ناڕازیان ڕێگای سەرەکی دەیرەزوور ڕەقەیان بەرەو لای ناوچەی جزیرە بە ئاگر تێبەردانی لاستیکی ئۆتۆمبیل داخستبوو.

هەواڵدەری ئەناتۆڵیش ڕاپۆرتی دابوو کە بە چڕ بوونەوە ئامادە بوونی سوپای سووریا لە دەیرەزوور  عەرەبەکانی ناوچەکە لە ئەو پارێزگایە چوونە ڕیزی هێزەکانی سوپای سووریاوە بۆ شەڕ دژی تیرۆریزم.

News Code 31053

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 16 =