ئیسرائیل بەرگەی دەیان هەزار مووشەکی بەرخۆدان ناگرێت/هەڵاتن بەرەو بەرلین

ژنراڵێکی ئیسرائیلی سیناریۆیەکی دەرخست کە بە واتای کۆتایی ئەو ڕژێمەیە و بە پێی توانای مووشەکی بەرەی بەرخۆدان و بێ دەسەڵاتی تێلاڤیڤ بۆ بەرگری کردنە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە رای یەوم، ئێسحاق بریک ژنراڵی ڕژێمی زایۆنی لە سەر ئەو هەڕەشانە کە لە سەریانە، قسەی کرد.

بریک زیادی کرد: ١٥ ساڵ لە شەڕی دووهەمی لوبنان تێپەڕیوە و سیستەمەکان لە ئەو کاتە پێشکەوتووتر بوون و یاسای پێکدادان لە ناوچەکە گۆڕیوە و دوژمنیش لە ئەوە تێدەگات و چاوەڕوانی هێرش بۆ سەر ئیسرائیلە بە ٢٠٠ هەزار مووشەکەوە کە لە هومارەکانیدایە.

بریک لە درێژەدا دەپرسێت: سوپای ئیسرایئل لە بەرانبەر ئەو هەڕەشانە چۆن دەتوانێت بەرگری بکات؟ وەڵام ئەوەیە؛ بەرگری زۆر کەمە. لە کاتی تاقی کردنەوە دا بە ئاسانی دەتوانرێت بوترێت کە هیچ.

بریک دانی پێدانا: ئیسرائیل ئێستاکە لە بەرانبەر هەزاران مووشەکێک کە دەیکاتە ئەمانج، وەستاوە و لە مەترسیدا دەبێت و بژاردەیەک جگە لە کاردانەوە بە هەر ئەو ئاستە دەسەڵاتەی نابێت. شەڕێک بە توانی هێرشی سەر لە پاڵ هێزی بەرگری سفر.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئاری شاویت شرۆڤەکاری زایۆنی لە وتارێکدا کە ڕۆژنامەی عبری زمانی هائارتس لە ساڵی ٢٠١٧ بڵاوی کردەوە، جەختی کرد: ئیسرائیل دوایین هەناسەکانی خۆی لێدەدات. فەلەستینییەکان سەلماندیان کە لە نیشتمانی فەلەستین ڕیشەیان کوتاوە، لە حاڵێکدا کە ئیسرائیلییەکان ئەنجامی درۆیەک بە ناوی نیشتمانێکی بەڵێن دراون. ئیسرایئل کەوتووەتە لێژایی لەناوچون و دوایین هەناسەکانی دەکێشێت، ئیسرائیلییەکان داهاتی درۆیەکی ساختەی دەستی بزووتنەوەی  زایۆنیزم لە سەر هۆلۆکاست و نیشتمانی بەڵێن دراو بە ئەوانن.

ئەو شرۆڤەکارە زایۆنییە وێڕای جەخت لە سەر زەروورەتی کۆچ کردن و بەجێ هێشتنی ئەو ڕژێمە بە پێی ئەوەی کە بە شێوەی ئاشتیخوازانە کۆتایی ناهێنن بە داگیرکاری خۆیان و زیادی دەکات: دۆخی ئیسرائیل نالەبارە، ئەگەر دۆخەکە هەر بەم شێوەی بچێتە پێشەوە، لە ئەو دۆخەدا ئیدی ئەگەری ژیان کردن لە ئیسرائیل نامێنێت و ئەبێ ئیسرائیلییەکان بەرەو برلین  و سان فڕانسیسکۆ کۆچ بکەن.

News Code 31033

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha