بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، خولی کۆتایی پێشبڕکێیەکانی پاڵەوانیی تەنیسی سەر مێزی گەنجانی ئێران لە باشووری وڵات بە درەوەشانەوەی ئاریا ئەمیری گەنجی کوردستانی کۆتایی هات.
لەم خولە لە پێشبڕکێیەکان ۱۹۰ تنیسۆری هەڵبژاردەی ئێران بۆ ماوەی سی ڕۆژ ڕکابەریی یەکتریان کرد.
لە کۆتاییدا ئاریا ئەمیری وەرزشوانی گەنجی کوردستانی توانی لە پلەی یەکەم بوەستێت و میدالیای زێڕ لە مل بکات.
لە پێشبڕکێ پاڵەوانیی تەنیسی سەر مێز؛
وەرزشوانێکی کوردستانی پلەی یەکەمی ئێرانی وەدەست هێنا

وەرزشوانێکی کوردستانی میدالیای زێڕی پێشبڕکێیەکانی تێنسی سەر مێزی ئێرانی بردەوە.
News ID 30981
Your Comment