خۆشنووسی ناوداری شاری سەقز کۆچی دوایی کرد

محەمەد پووریان هونەرمەند و مامۆستای خۆشنووسی و یەکێک لە بنیات‌نەرانی ئەنجومەنی خۆشنووسی شاری سەقز سەر لە بەیانی ئەوڕۆ لە ئەو شارە کۆچی دوایی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد پووریان هونەرمەند و مامۆستای خۆشنووسی و یەکێک لە بنیات‌نەرانی ئەنجومەنی خۆشنووسی شاری سەقز سەر لە بەیانی ئەوڕۆ لە تەمەنی ٦٢ ساڵیدا نەخۆشخانەی ئیمام خومەینی (ڕە) ئەو شارە کۆچی دوایی کرد.

محمەدە پووریان یەکێکە لە مامۆستایانی ناسراوە و لێهاتووی هونەری خۆشنووسی کە بە وتەی یەکێک لە قوتابیانی ئەو خوالێخۆشبووە سەرەڕای هونەری بەرز و باڵای لەباری ئەخلاقییەوە کەسێکی بێ هاوتا بووە و لەم دواییەشدا بە هۆی لەرزی مەچەکەکانی توانای درێژەدان بە هونەرەکەی نەبووە.

ڕێوڕەسمی ئەسپاردەی تەرمی ئەو هونەرمەندە لە مزگەوتی حەزەرەتی محەمەد (س‌خ)ی سەقز بەرەو گۆڕستانی ئەو شارە دەبێت و سەرەخۆشیەکەشی هەر لەو مزگەوتەدا بەڕێوە دەچێت.

News Code 30980

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha