AP ١٣٩٨ ڕێبەندان ٢٣ ١١:١٥

وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند:

گیان لەدەستدانی ژنێکی تارانی بە هۆی کۆرۆنا وەدرۆخرایەوە

گیان لەدەستدانی ژنێکی تارانی بە هۆی کۆرۆنا وەدرۆخرایەوە

بەرپرسی ناوەندی پەیوەندییە گشتییەکانی وەزارەتی تەندروستی ئێران سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی هەواڵی مەرگی ژنێک بە گومانی تووشبوون بە کۆرۆنا ، لێدوانێکی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کیانووش جەهانپوور، بەرپرسی ناوەندی پەیوەندییە گشتییەکانی وەزارەتی تەندروستی ئێران، سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی هەواڵ لەمەڕ گیان لەدەستدانی ژنێک بە گومانی تووشبوون بە کۆرۆنا لە نەخۆشخانەیەکی تاران، وتی: ئەم هەواڵە درۆیە.

وتیشی: هەموو ئەوانەی لە وڵاتی چینەوە هاتوونەتە ئێران هەموویان تەندروستیان باشە و بە دڵنیاییەوە تا ئێستا کۆرۆنا ڤایرۆس نەهاتووەتە ئێران.

ئەوەشی وت کە تەنانەت لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا هیچ ڕاپۆرتێکمان نەبووە سەبارەت بەوەی کە گومان لە کەسێک کراوە یان پێدەچێت تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران هەبێت. ئەوەش نەبووە و تەنانەت گومانمان لە کەسیش نەکردووە.

News ID 30977

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha