گەورەترین هێرشی سایبری بۆ سەر ژێرخانەکانی ئێران پووچەڵ کرایەوە

جێگری وەزیری پەیوەندییەکان وتی: ڕۆژی ڕابردوو بەربڵاوترین هێرشی سایبری مێژووی ئێران دژی ژێرخانەکانی وڵات لە لایەن هاکرەکانەوە ڕووی دا کە پووچەڵ کرایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەمید فەتاحی لە تویتەر نووسی: هاکرە بەکرێ گیراوەکان بەربڵاوترین هێرشی مێژووی ئێرانیان دژی ژێرخانەکانی وڵات ئەنجام دا.

ناوبراو وتی: ئەو هاکرانە ملیۆنان شوێنیان کردە ئامانج و بە هێرشی SYN FLOOD بە نرخی ١٨٠ ملیۆن PPS بە دوای کێشەی سەرتاسەری لە ئینترنتن .

فەتاحی وتیشی: ئەو هێڕشە پووچەڵ کراوە و هاکرەکان نەگەیشتنە ئاکامەکەیان.

بە ڕاپۆرتی مێهر، ڕۆژی ڕابردوو هێرشی سایبری بۆ سەر گیت وی نێودەوڵەتی ژێر خانی پەیوەندی وڵات بووە هۆی ڕوودانی کێشە لە ئینترنت.

کۆمپانیای پێوەندییەکانی ژێرخان ئەو هێرشەیان لە جۆری دی دات  ڕاگەیاند کە لە ڕۆژهەڵاتی ئاسیا و باکووری ئەمریکا بۆ سەر ئێران ئەنجام درا و بووە هۆی بەرز بوونەوەی ترافیکی زیاتر لە ئاستی ئاسایی بۆ سەر جیهازاتی ئەو سیستەمە.

News Code 30925

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 14 =