بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەواڵدەری ڕۆیتێرز ئەمڕۆ چوارشەممە لە ڕاپۆرتێکی تایبەتدا لە زمانی ٤ بەرپرسی باڵای ئەمریکییەوە ڕایگەیاند: ئەمریکا بەرنامەی هاوکاری هەواڵگری سەربازی نهێنی خۆیی لە گەڵ تورکیا بچڕیوە.
بە گوێرەی ڕایگەیاندی ئەو هەواڵدەرییە، ئەو بەرنامەی هاوکارییە چەندین ساڵی بەردەوام یەرمەتیدەری تورکیا لە شەڕ دژی هێزەکانی پەکەکە بووە.
٤ فەرماندەی باڵای ئەمریکی لەم بارەوە بە ڕۆیتێرزیان ڕایگەیاندووە: بچڕانی بێ سنووری ئەو هاوکارییە هەواڵگرییە لە کاردانەوە بە هێرشەی سەربازی ئەمقەرە بۆ سەر سووریا لە ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووی زایینی بووە. ئەو بابەتە ڕێژەی خەسارەکان بە پێوەندی نێوان ٢ هاوپەیمانی ناتۆ دەردەخات.
بۆچوونی ئێوە