تورکیا ٤٠٠٠ تیرۆریستی داعش و ئەلقاعیدەی ڕەوانەی لیبیا کردووە

ئەسۆشیتدپرێس ڕایگەیاند کە تورکیا ٤ هەزار تیرۆریستی سەر بە داعش و ئەلقاعیدەی لە سووریاوە بۆ پاڵپشتی لە دەوڵەتی یەکڕیزی نیشتمانی ڕەوانەی وڵاتی لیبیا کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئاسۆشیتدپرێس، تورکیا ٤ هەزار تیرۆریستی سەر بە داعش و ئەلقاعیدەی لە سووریاوە بۆ پاڵپشتی لە دەوڵەتی یەکڕیزی نیشتمانی ڕەوانەی وڵاتی لیبیا کردووە.

بە گوێرەی ئەو هەواڵە هەر دوو بەرەی شەڕی لیبیا واتە فایز سەراج سەرۆکی دەوڵەتی یەکڕیزی نیشتمانی لە ترابلێس و خەلیفە حەفتەر لە رۆژهەڵاتی لیبیا چەک و جیهازاتی سەربازی لە وڵاتانی بیانی وەردەگرن و لەمناوە تورکیا هاوکاتی پاڵپشتی و ڕاهێنانی گرووپگەلی ملیشیا لە سووریا، سنوورەکانی بەڕووی تیرۆریستانی داعشی کردۆتەوە و لە مانگەکانی ڕابردوودا سەدان کەس لەو تیرۆریستانەی ڕەوانەی لیبیا کردووە.

رێبەرانی ملیشیاکان لە لیبیا کە ناویان بە هۆی هەستیارییەکانەوە ئاشکرا نەبووە، بە ئاسۆشیتدپرێس‌یان ڕاگەیاندووە کە تورکیا زیاتر لە ٤ هەزار چەکداری بیانی ڕەوانەی ترابلێس کردووە و کە دەیان کەسیان سەر بە گرووپگەلی توندئاژۆن.

News Code 30889

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 6 =