بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، غوڵامحسێن ئیسماعیلی لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لەبارەی دوایین دۆخی دۆزسیەی دەستگیرکراوێک بە تاوانی سیخوڕی بۆۆ ئەمریکا، زانیاری وردی بڵاو کردەوە.
ئیسماعیلی ڕایگەیاند کە کەڵک وەرگرتن لە سیخوڕەکان بۆ وەدەستهێنانی زانیاری یەکێکی تر لە چالاکییە دژبەرانەکانی دەوڵەتی ئەمریکا دژی ئێرانە بەڵام بە لوتفی خوا و هۆسیاریی خەڵک و توانستەکانی بەشە جیاوازە ئەمنی و پۆلیسیەکانی ئێمە لەم پێناوەدا ئەمریکا سەرکەوتنی وەدەست نەهێناوە.
زیادیشی کرد: نیزامی ئیسلامی ئێران جگە لە ڕەسەدی زانیاری هەلسوکەوتی توندیش دەکات.
وتیشی: ئەمیر ڕەحیم پوور کە سیخوڕ بوو و پەیوەندی لە گەڵ ڕێکخراوەی سیخوڕیی سیای ئەمریکا بووە و پارەی لێیان وەرگرتووە و هەوڵی داوە زانیاری ناڤۆکی بداتە ئەمریکا. سزای ئیعدامی بە سەردا سەپاوە.
ڕاشیگەیاندووە کە لەم دواییانەدا دوو سیخوڕیش بە دە ساڵ و پێنج ساڵ زیندان حوکم دراون کە لە قەبارەی دامەزاروەی خێرخوازیدا کاریان دەکرد.
Your Comment