ژاپۆن ڤایرۆسی کۆرۆنای لە تاقیگە بەرهەم هێنا

ئەنێستیتۆی نەتەوەیی نەخۆشییە چڵکییەکانی ژاپۆن، ڤایرۆسی کۆرۆنای لە تاقیگە چێ کردووە کە بە بەکارهێنانی ئەو ڤایرۆسە دەتوانرێت دەرزی و دەرمان بۆ نەخۆشییە چڵکییەکان بەرهەم بێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ژاپۆن تایمز، ئەنێستیتۆی نەتەوەیی نەخۆشییە چڵکییەکانی ژاپۆن بە شێوەی سەرکەوتووانە ڤایرۆسی کۆرۆنای لە تاقیگە چێ کردووە.

لێکۆڵەرەکان بۆ ئەو مەبەستەش لە ڤایرۆسی کۆرنا لە لەشی هاووڵاتیەکی ژاپۆنی کە تووشی کۆرۆنا هاتووە، بەکار هێناوە.

لێکۆڵەران بە بەکارهێنانی ئەو ڤایرۆسە بەرهەم هێنراوە دەتوانن دەرزی و دەرمان بۆ نەخۆشی کۆرۆنا چێ بکەن. جگە لە ئەوە ئەو کارە دەبێتە هۆی بەرهەم هێنانی ڕێگاکانی ناسینەوەی خێرای نەخۆشییە گشت گیرەکان.

ئەنێستیتۆی نەتەوەیی نەخۆشییە چڵکییەکانی ژاپۆن ڕایگەیاندووە کە ئەو ڤایرۆسی بەهرم هاتووە لە تاقیگە، دەخاتە بەردەست کۆمپانیا و لێکۆڵەرەکانەوە و هاوکات هەوڵ دەدات میکانیزمی ئەو چڵکە بدۆزێتەوە و لێکۆڵینەوەگەلێک لە سەر ڕادەی ژەهراوی بوونی ئەو ڤایرۆسە ئەنجام بدات.

News Code 30859

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha