بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلەوی لە ڕێوڕەسمێکدا لە شاری ڕیگانی باشووری ئێران لە ژێر ناوی ڕەوشی برایەتی، وتی: دەیەی فەجر ئاکامی یەکگرتوویە وێڕای ئەوەی کە ئەگەر یەکگرتوویی لە نێو شیعە و سوننە و تەنانەت ئێتنیەکانی تر لە وڵات نەبوایە بەم سادەییە نەماندەتوانی ڕژێمی پێشوو لە ناو ببەین و شۆرشی ئیسلامی سەربکەوێت.
ناوبراو وتی: یەکگرتووییەک لە جیهانی ئیسلام لە ژێر ناوی بەرخۆدانی ئیسلامی هەیە، لە هەر کاتێکی تر زیاتر بووتە هۆی ترس و دڵەڕاوکێ لە دڵی کافرەکان.
عەلەوی وتیشی: دوژمن هەموو هەوڵی خۆی دەخاتە گەڕ تا لە نێوان موسڵمانەکان جودایی دروست بکات و بۆ ئەو دژایەتییە سەرمایەدانەری کردووە کەواتە ئێمە نابێت لە هیچ دۆخێکدا بکەوینە ژێر کاریگەری پیلانی دوژمنەکانەوە.
عەلەوی بە ئاماژە بە ئەوەی کە لە هەر کوێ موسڵمانان یەکگرتوو بوون دوژمنان لاوازتر بوونەتەوە و لە بەردەممان چۆکیان داداوە، زیادی کرد: یەکنەگرتن لە نێوان موسڵمانان بووەتە هۆی بەهێز بوونەوەی دوژمنان.
وەزیری ئیتلاعات وتیشی: موسڵمانان بەردەوام ئەبێ یەکگرتوو بن چونکوو یەکگرتووی دەبێتە هۆی دوور کەوتنەوەی هەڕەشە و مەترسی و بەرەکەتی زۆری بەدواوە دەبێت.
بۆچوونی ئێوە