AP ١٣٩٨ ڕێبەندان ١٢ ١٨:٠٧

فەرماندەی هیزی زەوینی ئەرتەشی ئێران باسی دەکات:

پێکهێنانی قەرارگای ئەرتەشی ئێران بۆ بەرەنگاریی داعش لە هەرێمی کوردستان

پێکهێنانی قەرارگای ئەرتەشی ئێران بۆ بەرەنگاریی داعش لە هەرێمی کوردستان

ئەمیر حەیدەری وتی: بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش لە ناوخۆی خاکی هەرێمی کوردستان قەرارگامان پێکهێنابوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر سەرتیپ کیومەرس حەیدەریفەرماندەی هیزی زەوینی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەوڕۆ (شەممە) لە پەراوێزی سەردانی ناوەندی مەشقی سەربازی ٠١، وێرای پێداگری لە گرینگیی هێزی زەوینی لە هەموو شەڕەکان بە تایبەت لە شەڕی داسەپاوە، جەختی کرد: هێزی زەوینی ئێمە پێنجەمین هێزی زەوینی جیهانە.

ناوبراو لە درێژەدا ئاماژەی بە پێکهێنانی قەرارگایەک لە ناوخۆی هەرێمی کوردستانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش بەر لە ٤٠ کیلۆمەتریی سنوورەکانی ئێران کرد و وتیشی: توانای تۆپخانەی هێزی زەوینی هیوابەخش و ورەی دڵی ڕەزمەندەکان بووە و هێشتاش تۆپخانەی ئێمە چالاکە.

News ID 30803

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha