بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هاوکات لە گەل دەسپێکی دەیەی فەجر و لە سەروبەندی چل و یەکەمین ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی، ئایەتوڵڵا خامنەیی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە سەر گڵکۆی ئیمام خومەینی ئامادە بوو و بە خوێندنی نوێژ و قورئان یادی ئەوانی بەرز ڕاگرت.
ئایەتوڵڵا خامنەیی هەروەها بە ئامادە بوون لە سەر مەزارگەی شەهیدانی پایە بەرز ئایەتوڵڵا بەهەشتی، ڕەجایی، باهونەر و شەهیدانی ڕووداوی حەوتی پووشپەڕ، دوعای بەخێری بۆیان کرد.
ئایەتوڵڵا خامنەیی پاشان لە گڵکۆی شەهیدان ئامادە بوو و بە ناردنی سڵاو بۆ ڕۆحی پاکی شەهیدانی ڕێگای خودا و پارێزەرانی ئێرانی ئیسلامی، بۆ بەردەوام بوونی جووڵەی پڕ لە شانازیی نەتەوەی ئێران نزای کرد.
Your Comment