بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ئەکبەر ویلایەتی ڕاوێژکاری رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە کاروباری نێودەوڵەتی ئێوارەی ئەوڕۆ (پێنج شەممە) لە پرێس کۆنفڕانسێکدا و لە کاردانەوە بە ڕوونوێنی لە پلانی مامەڵەی سەدە، وتی: سەرۆک کۆماری درۆزنی ئەمریکا بە هاوکارییی ڕژیمی زایۆنی پلانێکی ئاراستە کردووە کە لە ڕاستیدا چ نییە جیا لە فرۆشی وڵاتانی ئیسلامی وەک شەڕەکانی خاچپەرەستی.
وتیشی: ئەم خەوە ئاڵوزەی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی نە تەنیا وەدی نایە، بەڵکوو دەبێتە مۆتەکە و مایەی دەرکردنیان لە ناوچە. ئەو پلانەش وەک پلانەکانی دیکەی گواستنەوەی پایتەخت لە تەلئاڤیڤەوە بۆ بەیتولموقەدەس و بە فەرمی ناسرانی بەرزاییەکانی گوڵان هیچ ئەنجامێکی بەرهەست و کۆنکرێتی بۆ ترامپ و نەتانیاهۆ بە دواوە نابێت.
ڕاوێژکاری ڕیبەری باڵا لە کاروباری نێودەوڵەتی لە درێژەدا بە ئاماژە بە بەشداری نوێنەرانی هێندێک لە وڵاتانی عەرەبی لە ڕێوڕەسمی ڕوونوێنی لەو پلانە جێێ شەرمەزارییە، ڕایگەیاند: ئەو جۆرە کارانەش دەستەبەرکەری ڕاپەڕاندنی پلانەکە نابێت و ئەمە یەکەمین جارنییە کە لەوجۆرە پلانانە لە لایەن ئەمریکاوە ڕوونوێنی دەکرێت؛ پیشتریش پەیمانی کەمپی دیڤید و مادرید ئاراستە کرا کە هیچکام ئاکام و ئەنجامی نەبووە ونایشیبێت.
ڕاشیگەیاند: گەلی فەلەستین هۆشیارانە لە هێڵی بەرایی دان و وڵاتانی دیکەش پشتیوانیان لێوە دەکەن و ئەو یارییە راپەڕین و بەرخۆدانی گرووپگەلی فەلەستینی، پەرەسەندنی شەپۆلی مافخوازی و دژە ستەمی، گەشەی ڕێژەیی و ئاستی ڕەوتی بەرخۆدان تا ئازادکردنی قودسی شەریف، هاوڕیزی ئۆمەی ئیسلامی، پاڵپشتیی ئازادیخوازان، دادپەروەران و کۆمەڵگای جیهانی لە گەلی چەوساوەی فەلەستینی بە دواوە دەبێت.
ناوبراو سەبارەت بە هەڵوێستی ئێران لەوبارەیە ڕوونی کردەوە: کۆماری ئیسلامی ئێران لەوبارەیەوە بێدەنگ نابێت و لەو رێگەدا لە هاوکاری و ڕاوێژکاری لە گەڵ وڵاتانی ئیسلامی بەردەوام دەبێ و بە هاوکاریی گەلانی ناوچە ئەمریکا بەرەوڕووی شکست دەکات.
Your Comment