پەمپێئۆ: ئامادەی دانوستان سەبارەت بە بوونی سەربازانی ئەمریکا لە عێراقین

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پێوەندی تەلەفۆنی لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق وتی کە واشنتۆن ئامادەیە بە شێوەی جیدی لە گەڵ بەغدا سەبارەت بە هەبوونی سەربازانی ئەمریکی لە ئەو وڵاتە دانوستان بکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی نەشرە، عادل عەبدولەمهدی سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق و مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دووشەممە شەو بە ڕێگای تەلەفۆنەوە گفتوگۆیان کرد.

عەبدولمەهدی لە ئەو پێوەندییە تەلەفۆنییەدا بە گرینگ بوونی بەهێز کردنەوەی باری ئەمنیەتی لە لایەن هێزە عێراقییەکانەوە بۆ پارێزوانی لە باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا و شوێنگیری لێکۆڵینەوەکان بۆ ڕێگری لە دەست درێژی بۆ سەر شوێنە دیپلعماتەکان ئاماژەی کرد.

ناوبراو هەروەها لە سەر گرینگایەتی ئاسایش لە ناوچەکە و رێز دانانی هەمووان بۆ سەروەری عێراق و دەستێوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆیی ئەو وڵاتە و هەوڵی جیدی و سازێنەر بۆ هێنانە دی ئەو بابەتە جەختی کرد.

لە هەمان حاڵدا، وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش ئامادەیی ئەمریکای بۆ ئەنجامی دانوستانی جیدی لە سەر هەبوونی سەربازانی ئەو وڵاتە لە عێراقی ڕاگەیاند.

لە لایەکی ترەوە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەی هاوپەیوەند بە پێوەندی تەلەفۆنی پەمپێئۆ لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق، پاگەندەی کرد کە هێرشی مووشەکی ئەم دواییە بۆ سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا لە لایەن گرووپەکانی سەر بە ئێرانەوە ئەنجام دراوە.

News Code 30739

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha