سەید حەسەن نەسروڵڵا لە گەڵ کچی سەردار سولەیمانی دیداری کرد

ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان لە گەڵ زەینەب سولەیمانی کچی شەهید قاسم سولەیمانی دیداری کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمنار، ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان لە گەڵ زەینەب سولەیمانی کچی شەهید قاسم سولەیمانی دیداری کرد.

بە گوێرەی ئەم راپۆرتە، سەید حەسەن نەسروڵڵا لە ئەو دیدارە وتی: خودای گەورە حاج قاسم سولەیمانی بۆ جیهاد و شەهادەت ڕێنوێنی کرد و ژیانی ئەوی بە جوانترین سەرەنجام کۆتایی هێنا.

پاش هەوڵی تیرۆریستی ئەمریکا لە شەهید کردنی شەهید قاسم سولەیمانی فەرماندەی سوپای قودس و ئەبوو مەهدی موهەندیس جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی عێراق لە فڕۆکەخانەی بەغدا، زەینەب سولەیمانی کچی سەردار شەهید قاسم سولەیمانی لە گفتوگۆ لە گەڵ کەناڵی ئەلمنار جەختی کردبوو: دەزانم سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان، مامی ئازیزم تۆڵەی خوێنی باوکم دەکاتەوە.

ناوبراو زیادی کرد: دۆناڵد ترامپی پیس ئەبێ بزانێت بە شەهید کردنی سەردار سولەیمانی ناتوانێت یادی ئەو لەناو ببات.

News Code 30737

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 15 =