هەوای کوردستان گەرم دەبێت/ دێولان ساردترین شاری کوردستان بە ١٦ پلە ژێر سفر

سەرۆکی ئیدارەی پیش بینی ئیدارەی کەشوهەواناسی کوردستان وتی: ڕۆژی چوارشەممە، شەپۆلێکی لاواز ڕوو لە ناوچەکە دەکات کە دەبێتە هۆی گەرم بوونی نیسبی هەوای کوردستان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەهرام چارە خا، ڕایگەیاند بە پێی لێکدانەوەی نەخشەکانی هەواناسی هەوای پارێزگا هەر تا دوایین کاتژمێرەکانی سێشەممە سەقامگیر و ئارام دەبێت. لە ئەم ماوەیەدا بەردەوام بوونی سەرمای شەوانە و بەیانیان و بەرز بوونەوەی ئاستی پیسی هەوا لە کاتژمێرە سەرەتاییەکانی بەیانیانمان هەیە.

ناوبراو لە درێژەدا وتی: بۆ ڕۆژی چوارشەممە شەپۆلێکی لاواز لە ناوچەکەوە تێدەپەڕێت کە دەبێتە هۆی زیاد بوونەوەی هەور و گەرم بوونی هەوا.

بە وتەی چارەخا بۆ ڕۆژی پێنجەشەممە هەوا تا ڕادەیەک سەقامگیر دەبێت.

ئەو کارناسە راشیگەیاند: ساردترین شاری پارێزگای کوردستان لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو شاری دێولا بووە کە پلەی گەرماکەی ١٦.٨ پلە ژێر سفر بووە.

News Code 30711

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =