تورکیا بە زۆرەملێ پەنابەرەکان دەگەڕێنێتەوە بۆ سووریا

چاودێری مافی مرۆڤی سووریا بە ئاماژە بە پێشێل کرانی بەربڵاوی مافی مرۆڤ لە لایەن تورکیا و گرووپە هاوپەیمانەکانی تورکیا لە سووریا نووسی: تورکیا پەنابەرە سوورییەکان بە زۆرەملێ دەگەڕێنێتەوە بۆ سووریا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا ، لە ڕاپۆرتێکدا کە لە ژێر ناوی سووریا ٢٠٢٠ بڵاوی کردووەتەوە، ڕایگەیاند: هاوکات لە گەڵ ئۆپراسیۆنەکانی تورکیا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و ڕەوتی پاش ئۆپراسیۆنەکان، پێشێل کرانی مافی مرۆڤ بە شێوەی بەربڵاو لە ئەو ناوچە ڕووی داوە. میلیشیاکانی هاوپەیمانی تورکیا لە سووریا کارگەلێک وەکوو ئیعدامی چالاکە سیاسی و مەدەنییەکان بە بێ هیچ بەڵگەیەک، دزینی دارایی، دەست بە سەرداگرتنی داراییە تایبەتەکان و ... ئەنجام دەدەن.

هەروەها لە ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە: تورکیا بە بێ لەبەرچاو گرتنی جیاوازی نێوان کەسانی سڤیل و سەربازی ئۆپراسیۆنەگەلێکی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕێکخستووە. هەروەها لە ساڵی ٢٠١٩ بەرپرسانی تورکیا چەندین جار هەڕەشەیان لە ئازادییەکانی سووریا کردووە و لە حاڵێکدا ڕێککەوتنی گەڕانەوەی خۆخوازانەی پەنابەرە سوورییەکانی واژۆ کردووە هەوڵی بە زۆرەملێ گەڕاندنەوەی ژمارەیەکی بەربڵاو لە پەنابەرە سوورییەکانی داوە.

News Code 30680

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =