بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغدا یەوم، عەلی غانمی ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە پەسەند کراوی پەرلەمان لە سەر دەرکردنی هێزە ئەمریکییەکان لە ئەو وڵاتە، هێنایە ئاراوە.
بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، ناوبراو لەم بارەوە وتی: دەولەتی بەغدا هەوڵی پێویستی بۆ دەرکردنی هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق دەست پێکردووە.
ئەو پەرلەمانتارە عێراقییە وتیشی: گەڵاڵەی دەرکردنی هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق گەڵاڵەیەکی ناچارکەرە لە سەر دەوڵەت و هەوڵی پێویست بۆ بەدی هێنانی ئەو بابەتە گرینگە، ئەنجام دراوە.
ناوبراو بەوتنی ئەوەی کە هەوڵی ئەمریکییەکان دژی حەشدی شەعبی قبووڵ نەکراوە وتی: لە ئەمساڵی زایینیدا کۆتایی هێنان بە هەبوونی هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق دەبینین.
Your Comment