بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس مووسەوی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ دووشەمە لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەوانی حەوتانەی خۆیدا باسی لە دوایین گۆرانکارییەکانی ناوچەکە و جیهان کرد.
مووسەوی وێرای سەرەخۆشی دووبارە بە بۆنەی شەهادەتی موسافرەکانی فڕۆکەی ئۆکراینی هاوخەمی دەوڵەت و گەلی ئێرانی لە گەڵ بنەماڵەی کۆچکردووەکانی ئەم ڕووداوە دەربڕی.
مووسەوی وتی: بڕیار بوو زەریف لەم ڕۆژانەدا بچێتە داڤۆس بۆ بەشداریی لە مەکۆی جیهانیی ئابووری بەڵام ئەم سەفەرەیان هەڵوەشاوەتەوە و ناچێت.
ڕاشیگەیاند کە سەرکردەیەکی باڵای ناوچەکە سبەینێ سەردانی تاران دەکات و ئەگەر سەفەرەکەی یەکلایی بووەوە دواتر ڕادەگەیێندرێت.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەروەها سەبارەت بە ڕێکخستنی مکانیزمی چارەسەریی کێشەکان لە بەرجام وتی: ئێمە لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیداین و بەڵێنەکانمان هاوڕێژ کردووە لە گەڵ ئەو هەنگاوانەی لایەنی بەرانبەر هەڵیگرتووە، ئێران دوای کشانەوەی ئەمریکا لە بەرجام ڕایگەیاند کە لە نێوان ماف و ئەرکەکانیدا هاوسەنگی دروست دەکات، ئەوەی مافی خۆی بێت دەیکات و ئەنجامەکەشی بووە کەم کردنەوەی بەڵێنە ناڤۆکییەکانی و دوایین هەنگاومان هەڵگرت.
وتیشی: ئێران رایگەیاندووە کە پایبەندە بە بەرجام و ئەم کارەش دەکات بەڵام بۆ ئێمە کردەوە گرینگە کە تا ئێستا شتێکمان لە لایەنی بەرانبەر نەبینیوە.
هەنگاوی پێنجەم هەنگاوی کۆتایی کەم کردنەوەی بەڵێنەکانمان بە گوێرەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی بووە و ئەگەر ئەم قسە و کردەوانە بەردەوام بێت خەریکین هەنگاوی کۆتایی و کاریگەر هەڵدەگرین و ئەم رەوتە بەردەوام بێت، ئێران هەنگاوی کاریگەر هەڵدەگرێت.
سەبارەت بە وڵامدانەوەی تیرۆری سەردار قاسم سولەیمانی ، مووسەوی ڕایگەیاند کە هێرش بۆ سەر بنکەی عین الاسد بەشێک بووە لە وڵامەکەی ئێران بە ئەمریکا و هێشتا تۆڵەی ئەو تیرۆرە نەکراوەتەوە.
Your Comment