کۆنسولخانەگەلی نوێ لە عێراق دەکەینەوە

سەرۆک کۆماری تورکیا ئەوڕۆ لە بڕیاری ئەنقەرە بۆ کرانەوەی کۆنسولخانەگەلی نوێ لە عێراق هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "روسیا الیوم"، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ئەوڕۆ ڕایگەیاند کە ئەنقەرە دەیەوێت کۆنسولخانەگەلی نوێ لە هەندێک لە پارێزگاکانی عێراق بکاتەوە.

ناوبراو ڕاشیگەیاند کە کۆنسولخانەگەلی کۆنیش چالاک دەکرێنەوە.

ئەردۆغان لە درێژەدا وتی: کۆنسولخانەگەلی تورکیا لە بەسرە و مووسڵ لە ٦ مانگی یەکەمی ئەمساڵی زایینی چالاک دەکرێن و جگە لەوە دوو کۆنسولخانەش لە نەجەف و کەرکووک دەکرێنەوە.

مەولوود چاوش ئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا پاش ئەو بڕیارەی وڵاتەکەی بۆ کردنەوەی کۆنسولخانەگەلی تورکیا لە بەسرە پاش ٥ سال و هەروەها بڕیاری ئەردۆغان بۆ سەفەر بە عێراق هەواڵی دا.

News Code 30553

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 6 =