میکانیزمی پەلەپیتکە چالاک بووەوە

ترۆئیکای ئەورووپا لە چالاک بوونەوەی میکانیزمی پەلەپیتکە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، وڵاتانی بریتانیا، ئەڵمانیا و فەڕەنسا چالاک بوونەوەی میکانیزمی پەلەپیتکە پشت ڕاست کردەوە.

لە میکانزیمی پەلەپیتکە لە باری مافییەوە، سەرەتا داوای کۆبوونەوەی چارەسەری کێشەکان دەکرێت و بە ئەگەر ئەورووپییەکان ڕازی نەکرێن، لە کۆتاییدا بە ناردنی پرسەکە بۆ ئەنجومەنی ئاسایش، گەمارۆکانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەسەپێنەوە.

لە میکانزیمی پەلەپیتکهی ڕێککەوتنی ناڤۆکی، ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە بڕیارنامەی درێژەی هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکانی ئێران دەنگدان دەکرێت. بەسە کە یەکێک لە وڵاتانی ئەمریکا، فەڕەنسا یان بریتانیا ئەو بڕیارنامە ڤێتۆ بکەن و لە ماوەی ٣٠ ڕۆژدا پەسەند نەکرێت، ئەو کاتەیە کە بە شێوەی خۆمەش، تەواوی گەمارۆکان دژی ئێران چالاک دەبنەوە.

بە پێی بەندی ٣٧ ی ڕێککەوتننامەی ناڤۆکی ناسراو بە بەرجام، ڕێکاری چارەسەری کیشەکان کە بە میکانیزمی پەلەپیتکەش بەناوبانگە بە شێوەی خۆمەش دەتوانێت لە کۆتاییدا تەواوی گەمارۆ نێودەوڵەتییەکانی ڕابردووی ئێران جارێکی دیکە چالاک بکاتەوە.

News Code 30524

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha