گەلی کوردستان پشتگیری دۆستانی لە شەڕی داعش  لە بیر ناکات

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کاردانەوە بە وتەدانێکی ئەمینداری حزبوڵای لوبنان دژی مەسعود بارزانی, وتی: ئەو وتانە جێگای داخن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەیاننامەیەکی سەبارەت بە قسەکانی سەید حەسەن نەسروڵا بڵاوکردەوە.

به‌ڕێز حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا، ئه‌میندارى گشتیى حیزبوڵڵاى لوبنانى له‌ وتارێکدا دوور لە شێواز و ئەتەکێتی سیاسى، به‌ شێوەیەکی نەشیاو ده‌رهه‌ق به‌ سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى و قوربانیدان و قارەمانیه‌تیی پێشمەرگە، قسەی کردووە. جێگه‌ى داخه کەسێکی وەک به‌ڕێز نەسروڵڵا بەبێ ڕەچاوکردنی ڕۆڵی مێژووییانەی سەرۆک بارزانی لە بەرەنگاربوونەوەی ڕژێمە دیکتاتۆرییەکان و ڕۆڵی مەیدانیانەی لە تێکشکاندنی داعشدا، بەو شێوەیە هەستی گەلی کوردستان بریندار بکات.

سەرۆک بارزانی هه‌موو ته‌مه‌نى خۆى لە بەرەنگاربوونەوەی ستەم و ستەمکاران و له‌پێناو ئازادیى گه‌له‌كه‌یدا به‌خشیوه‌، لە شەڕی بەرەنگاربوونەوەی داعشیشدا وەک فەرماندەی هێزی پێشمەرگە بە شێوەیەکی ڕاسته‌وخۆى مەیدانی و لەگەڵ هێزی پێشمەرگە لە سەنگەردا، ڕۆڵێکی قارەمانانەی نواند کە هەموو گەلی کوردستان و زۆر لە سەرکردەکانی جیهان بۆ ئازایەتیی پێشمەرگە و جه‌نابى سه‌رۆك، شایه‌تییان دا.

گه‌لى كوردستان هه‌میشه‌ به‌ هاوكارییه‌كانى دۆستانى ده‌زانێت و سوپاسى هه‌موو ئه‌وانه‌ ده‌كات كه‌ له‌ شه‌ڕى دژى داعشدا یارمه‌تیى هه‌رێمى كوردستانیان داوه‌، به‌ ڕێزه‌وه‌ له‌و پشتگیرییه‌ى ئه‌وان ده‌ڕوانێت و قه‌ت له‌بیرى ناكات.

گه‌لى كوردستان و پێشمەرگە زیاتر لە سەدەیه‌كە بەرەنگاری گەورەترین و دڕاندانەترین هێرشی قڕکاری بوونەتەوه‌، له‌ شه‌ڕى داعشیشدا هەرێمی کوردستانیان پاراست و بەشدار بوون لە پاراستن و ڕزگارکردنی زۆر شوێنی دیکەی عێراق، ئەمڕۆش پاراستنی ئاشتی و پێکەوەژیان و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، بە ئه‌ركى هەرە لەپێشی خۆیان دەبینن، له‌ كاتێكدا دۆخى ناوچه‌كه‌ وا ده‌خوازێت هه‌موومان كار بۆ ئارامكردنه‌وه‌ و گێڕانه‌وه‌ى سه‌قامگیرى بكه‌ین.

نێچیرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

News Code 30515

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =