بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، "هەیسەم بن تاریق ئەلسەعید" بەجێگرەوەی قابوس بن سەعید سوڵتانی کۆچکردوی عومان دیاریکرا و و بەیانی ئەمڕۆش وەک سوڵتانی نوێی شانشینەکە لەبەردەم ئەنجومەنی یاسادانی شانشینەکە سوێندی یاسایی خواردوە.
ئەنجوومەنی بنەماڵەی سوڵتانی کە لە ۵۰ پیاو پێکهاتووە، ئەمڕۆ کۆبوونەوە و هەیسەمی کوڕی تارقی ئال سەعیدیان کردە جێنشینی سوڵتان قابووس.
سوڵتان هەیسەم ئامۆزای سوڵتان قابووسی کۆچکردووە، وەزیری رۆشنبیری و کەلەپوور بوو و یەکێک بوو لە کەسە نزیکەکانی سوڵتان قابووس. هەروەها پێشتریش ئەمینداری گشتیی وەزارەتی دەرەوە بووە.
بۆچوونی ئێوە