بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوابەدوای خۆبواردنی ئەمریکا لە دەرکردنی ڤیزە بۆ وەزیری دەرەوەی ئێران، دەقی وتەکانی موحەمەد جەواد زەریف بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە لایەن نوێنەری ئێران لە ئەو ڕێکخراوە خوێندرایەوە.
لە بەشێک لە ئەو دەقە، بە ئاماژە بە تاک لایەنەگەرایی ڕووخێنەری ئەمریکا و ئاسەوارە زیانبارەکانی لە سەر یاسا نێودەوڵەتییەکان، لە تیرۆری پاڵەوانانێک کە خەونی ترسەناکی گرووپگەلێک وەکوو داعش بوون، وەکوو نموونەیەک لە کارەکانی ئەو وڵاتە باسی کرد.
وەزیری دەرەوە جەختی کرد: لە کاتی هاتنە سەر دەسەڵاتی ڕژێمی نوێی ئەمریکا و دژایەتی بنەڕەتی لە گەڵ جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان، هەڕشە و هێرشی زیاتر لە سەر خەڵکی ئێران و وڵاتانی تر هەبووە و ئێستا ئەمریکا تەنانەت وەکوو داعشییەکان، هەڕەشە لە میراتی فەرهەنگی شارستانیەتی هەزاران ساڵەی ئێران دەکات.
وەزیری دەرەوە جەختی کرد کە بۆ بەهێز کردنەوەی چەند لایەنەگەرایی، نابێت ئەوانە تاک لایەنە هەڵسوکەوت دەکەن ڕێزیان لێ بگیردرێت.
بۆچوونی ئێوە