پێشوازیی بەربڵاو لە پیشانگای پەیکەرسازی "ئێلناز مەنیعی" لە بۆکان

پیشانگای تاکەکەسی پەیکەرسازیی "ئێلناز مەنیعی" لە ژێر ناوی "هەڵتاوینی ناتەواو لە ناخی زەماندا" رۆژی دووشەممەی ئەم حەوتەیە لە هۆڵی سیمورغی شاری بۆکان کرایەوە و تا ئەمڕۆ (پێنج شەممە) بەردەوام دەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پیشانگای تاکەکەسی پەیکەرسازیی "ئێلناز مەنیعی" کە پێکهاتووە لە ١٥ پەیکەرەی ئابسترە لە ژێر ناوی "هەڵتاوینی ناتەواو لە ناخی زەماندا" ئێوارەی رۆژی دووشەممە (١٦ی بەفرانبار) هۆڵی سیمورغی شاری بۆکان کرایەوە و دوای ٤ رۆژی کاری بڕیارە (پێنج شەممە) کۆتایی پێ بێت.

ئەم هونەرمەندە لەبارەی دروشمی پیشانگاکەی دەڵێت: هەموو شتێک بەردەوام ڕوو لە گۆڕانە؛ گۆران لە ناخی زەمان و لە ژێر کاریگەریی هۆکارگەلی جۆراوجۆردا ڕوو دەدات. شتەکان پێکەوە ئاوێتە دەبێن، هەڵدەتاوێن و دەتوێنەوە ... ئەو هەڵتاوینە فۆڕم و بیچمەکان دەگۆڕێت.

مەنیعی ئاماژەی بەوەش دا کە بە هۆی پێشوازیی هونەرمەندان و هونەردۆستانی شاری بۆکان و بە هۆی کورت بوونی ماوەی کرانەوەی پیشانگا، ئەگەری ئەوە هەیە ماوەی پیشانگا لە حەوتەی داهاتووشدا درێژ بکرێتەوە.

ئێلناز مەنیعی لە دایکبووی شاری بۆکان و خاوەن بڕوانامەی مەستەریی مایکرۆبایۆلۆژیایە و لە ساڵی ١٣٨٥ەوە چالاکی هونەریی دەست پێکردووە و لە ساڵی ١٣٩٣ەوە بۆتە ئەندام و بەرپرسی کارگەی ٢٦ و لە پەنای کردنەوەی چەندین پێشانگا و بەڕێوەبردنی چەندین فێستیڤاڵی هونەری بە هاوکاری ئەو کارگەیە، پڕۆژەگەلێکی سەرکەوتووی زانکۆیی و لەوان ئامادەکردنی پەیکەری ئازادی لە بەردەم زانستگەی زانستە مرۆییەکان و شێوەکاری و نیگارگەریی سەر دیوارەکانی زانکۆی کوردستانی ئەنجام داوە.

News Code 30401

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 2 =