AP ١٣٩٨ بەفرانبار ١٨ ١٩:٥٠

مێدیایەکی ڕووسیا ڕایگەیاند؛

سەربازانی ئەمریکا کێڵگەیەکی نەوتیان لە دەیرەزوور چۆڵ کرد

سەربازانی ئەمریکا کێڵگەیەکی نەوتیان لە دەیرەزوور چۆڵ کرد

مێدیایەکی ڕووسیا لە دەسپێکی چوونە دەرەوەی سەربازانی ئەمریکا لە کێڵگەیەکی نەوتی لە دەڤەری دەیرەزوور لە ڕۆژهەڵاتی سووریا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مێدیایەکی ڕووسیا لە دەسپێکی کشانەوەی سەربازانی ئەمریکا لە کێڵگەیەکی نەوتی لە دەڤەری دەیرەزووری لە ڕۆژهەڵاتی سووریا هەواڵ دەدات.

هەواڵنێری ڕووسیا یەوم ڕاپۆرتی دا: هەواڵێک سەبارەت بە دەسپێکی چۆڵ کردنی کێڵگەی نەوتی العمر و ناوەندی گازی کۆنیکۆ لە لایەن سەربازانی ئەمریکاییەوە لە دەڤەری دەیرەزوور بڵاو بووەتەوە.

بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە؛ ئەو هێزانە بەرەو بنکەی شەدادی لە دەڤەری باشووری حەسەکە دەڕۆن.

وردەکاری زیاتر لەوبارەوە بڵاو نەبووەتەوە.

News ID 30398

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha