بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە پاڵپەڕی ڕاگەیاندنی دەوڵەت، موحەمەد جەواد زەری فوەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی سێشەممە لە گفتوگۆ لە گەڵ کەناڵی تەلەڤیزیۆنی سی بی ئێس وتی: یاسای نێودەوڵەتی شەڕ، سەبارەت بە ئامانجە یاساییەکان، زۆر ڕوونە.
وەزیری دەرەوەی ئێران لە وەڵام بە پرسیاری هەواڵنێری سی بی ئێس لە سەر ئەوەی کە وەڵامی ئێران لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە دەبێت یان لە لایەن هێزە بە وەکالەتاکنییەوە لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین، وتی: ئێمە هێزی بەوەکالەتمان نییە. ئەبێ لە شەقامەکانی عێراق دیدبێتتان کە ئێمە خەڵکمان هەیە، نەک هێزی بەوەکالەت. ئەو خەڵکە لە کۆنترۆڵی ئێمەدا نین، چونکوو نوێنەری ئێمە نین.
ناوبراو وتی: تیرۆری سەردار سولەیمانی، هەنگاوی جەنگی بوو کە لە ئۆپراسیۆنێکی تیرۆریستی ئەنجام درا و ئێران وەڵامی پێویستی ئەو هەوڵەش دەداتەوە.
Your Comment