بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی، ئەوڕۆ (سێ شەممە) لە پەراوێزی کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گفتوگۆی تاران، سەبارەت بە هەڵگیرانی هەنگاوی پێنجەم لە لایەن ئێران بۆ کەمکردنەوەی پابەندییە بەرجامییەکانی، وتی: ئەم هەنگاوە هەنگاوی کۆتاییە و چیتر هیچ ئاستەنگ و بەربەستێک لە بەردەم ئاستی پیتاندنماندا نییە و ئەو ئاستە لەوە بە دوا لە لایەن ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێرانەوە دیاری دەکرێت.
وتیشی: ئوە بە مانای دەرچوونی یەکجاریی ئێران لە بەرجام نییە، بەڵکوو بە واتای گەیشتن بە هاوسەنگی لەو ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەیە.
جێگری سیاسی وەزیری دەرەوە لە درێژەدا ڕایگەیاند: لەوە بەدواش هاوکاریمان لە گەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی درێژەی دەبێ و هەر کات لایەنەکان بەرامبەر بتوانن ویست و داخوازییەکانی ئێمە دابین بکەن و بگەڕێنەوە بۆ پابەندییەکانیان لە بەرجام، ئێمەش دەچینەوە سەر ڕەوتی پێشوومان.
وتیشی: کەواتە ئیمکانی مانەوەی بەرجام هەیە، بەو مەرجەی لایەنەکانی دیکە بیانەوێت و هەوڵی بۆ بدەن.
Your Comment