بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فازڵ میرانی ئەمڕۆ دوای ئەوەی سەردانی کونسوڵگەری ئێرانی کرد لە شاری هەولێر بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند: "قاسم سولەیمان رۆڵێکی زۆری هەبووە لە شەڕی عێراق و ئێران و هەروەها رۆڵی گرنگی هەبووە لە یارمەتیدانی عێراق و هەرێمی کوردستان لە شەڕی دژی داعشدا".
ئاماژەی بەوەشکرد: "بە ناوی سەرۆک بارزانی و سەرۆکایەتی هەرێم و سەرۆکایەتی حکوومەت و مەکتەبی سیاسی پارتی لە رێگەی کونسوڵگەری ئێرانەوە سەرەخۆشی خۆمان ناردووە بۆ خانەوادەکەی".
سکرتێری مەکتەب سیاسی پارتی وتیشی: "هەوڵدەدەین و هیوادارین کە عێراق نەبێتە مەیدانی ململانێکی دەوڵەتانی هەرێمی و جیهانی، چونکە عێراق چیتر تەحەمولی شەڕی دیکە ناکات."
جەختیشی کرد: " پێویستە حکوومەتی عێراق باشتر وەزعی خۆی و خۆپیشاندانەکان بخوێنێتەوە و ئەو خۆپیشاندەرانە لە ئاسمانەوە نەهاتوون".
Your Comment