وتەکانی زەریف لە دیدار لە گەڵ وەزیری دەرەوەی قەتەر

وەزیری دەرەوەی ئێران بە تیرۆریستی وەسف کردنی هەوڵی ئەمریکا لە شەهید کردنی سەردار سولەیمانی، ئەمریکای بەرپرسی پاشهاتەکانی وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەمەد بێن عەبدولڕەحمان بێن جاسم ئال سانی وەزیری دەرەوەی قەتەر کە چەند کاتژمێر لەمەوپیش گەیشتە تاران بە ئامادە بوون لە وەزارەتی دەرەوە لە گەڵ دکتۆر موحەمەد جەواد زەریف هاوتا ئێرانییەکەی خۆی دیدار و گفتوگۆی کرد.

لە ئەو دیدارەدا سەبارەت بە دوایی گۆڕانکارییەکانی پێوەندیی دوو لایەنە و گرینگترین پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان بە تایبەتی دۆخی نوێ لە عێراق و تیرۆری سەردار قاسم سولەیمانی گفتوگۆ کرا.

وەیزری دەرەوەی قەتەر دۆخی ئاڵۆزی ئێستای ناوچەکە پاش ڕووداوەکەی ڕۆژی ڕابردووی هەستیار و نیگەران کەر وەسف کرد و وتی ئەبێ ڕێگاچارەیەکی ئاشتیخوازنە بۆ کەم کردنەوەی ئەو ئاڵۆزیانە و گەڕانەوەی ئاسایش بۆ ناوچە بدۆزرێتەوە.

موحەمەد جەواد زەریفیس بە تیرۆریستی وەسف کردنی هەوڵی سەربازانی تیرۆریستی ئەمریکا لە شەهید کردنی سەردار سولەیمانی، ئەمریکای بەرپرسی پاشهاتەکانی وەسف کرد و زیادی کرد: ئێران خوازیاری ئاڵۆزی لە ناوچەکە نییە و هەبوون و دەستێوەردانی هێزە بیانی و سەرووناوچەییەکان هۆکاری ناسەقامگیری، نائەمنی و زیاد بوونەوەی ئاڵۆزی لە ناوچە هەستیارەکەی ئێمەیە.

News Code 30248

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =