خۆشحاڵی کاتیی ئەمریکا دەبێتە ئازیەتی

وتەبێژی سوپای پاسداران لە کاردانەوە بە شەهادەتی سەردار حاجی قاسم سولەیمانی، وتی: بە دڵنیاییەوە ئەو شادییە کاتییەی ئەمریکا زۆر ناخایێنێت و هەر زوو دەبێتە ماتەمینی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار ڕەمەزان شەریف وتەبێژی سوپای پاسداران لە کاردانەوە بە شەهادەتی سەردار حاجی قاسم سولەیمانی، وتی: شەهادەتی ئەو سەردارەی سوپای ئیسلام بە خەڵکی ئازیز، ڕێبەری باڵای شۆڕش، بەرەی بەرخۆدان، بنەماڵەی شەهیدانی پارێزەری حەرەم و هەموو گیان فیداکان پیرۆزبایی و سەرەخۆشی دەکەین.

سەردار شەریف وتی: ئەگەرچی ناوبراو گیانبازێک بوو کە بانترین میدالیای شانازی سەربازی ئێرانی لە لایەن رێبەریەوە پێ درابوو بەڵام گرینگتر ئەوە بوو کە بەردەوام خۆی بە سەربازی نەتەوە و ویلایەت دەزانی و هیچ پێوەندیەک نەبوو کە ناوبراو تێدا جەخت نەکات کە سەربازی ویلایەت و سەربازی نەتەوەی ئێرانە.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە سوپای پاسداران ئەمڕۆ وەرزێکی نوێ دەست پێدەکات و بەرەی بەرخۆدانیش لە خاڵی دەسپێکی نوێ جێ دەگرێت، وتی: ئارمانەکانی شەهید سولەیمانی بە تواوەتی دیارە و پەروەردەی پێویست بە بەرەی بەرخۆدان لە درێژەی تەمەنی پڕبایەخی ناوبراو ڕوون و ئاشکرایە. بەدڵنیاییەوە ئەو شادییە کاتیەی ئەمریکا زۆر ناخایێنێت و دەبێتە ماتەمینی.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە سوپا قاسم سولەیمانی گەلی زۆری هەیە ، وتی: هەرچەند فەرهەنگی سوپا وابۆی ناچێت کە لە کاتی هەبوونی سەردارەکانی خۆی جێگرەوەیان بە کۆمەڵگا ناناسێنێت بەڵام مرۆڤی دلێری زۆر لە کۆمەڵەی سوپای پاسداران هەیە.

News Code 30195

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 7 =