بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار حسێن سەلامی ئەوڕۆ بەیانی لە کۆڕبەندی پێشەنگەکانی ئاسایش و خزمەتگەیاندن لە ئەهواز، ڕایگەیاند: ئێمە ستراتژیی دوژمنمان تێکشکاند؛ ئەوان دەیانەویست بە هەژاری و دەستکورتی، بمانکەنە ئامانج، بەڵام ئێمە دزی هەموو ئەو شتانە دەوەستین کە بۆ زیان گەیاندن بە ئێمە کەڵکی لێ وەردەگرن و ئیمام، گەل و ئیسلام سێ لقی سێ کۆچکێنیی دەسەڵاتی ئێمە دژی دوژمنە.
فەرماندەی گشتیی سوپا بە ئاماژە بە دەستێوەردانەکانی ئەمریکا لە عێراق، وتی: ئێمە لە کاروباری هیچ وڵاتێکدا دەستێوەردان ناکەین، بەڵام کاتێک ئەمریکا لە ناوخۆی عێراق هێزەکانی حەشدی شەعبی دەکاتە ئامانج، ئاساییە کە بەرەوڕووی کاردانەوەی خەڵکی عێراق دەبێت.
سەردار سەلامی ڕاشیگەیاند: ئێمە بە پێی فەرمانی رێبەری باڵا پەرە بە هیچ شەڕێک نادەین، بەڵام هوشدار بە دوژمن دەدەین کە توانای تێکشکاندنی چەندین جارەی دوژمنانمان هەیە و لەوبارەیەوە هیچ نیگەران نین.
Your Comment