سەرەخۆشی مەسعوود بارزانی بە بۆنەی کۆچی دوایی پڕۆفسۆر شێخولئیسلام

سەڕۆکی پێشووی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی زانای ناوداری کورد پڕۆفسۆر ئەسعەد شێخولئیسلام پەیامێکی سەرەخۆشی نارد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, دەقی پەیامەکەی مەسعوود بارزانی بەم شێوە بڵاو بووەتەوە;

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی ئاكادیمی و ناوداری شاری سنە و دامەزرێنەری بەشی فیقهی شافیعی لە زانكۆی تاران، دكتۆر "ئەسعەد شێخولئیسلامی"ـمان پێ گەییشت. سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو دكتۆر ئەسعەد شێخولئیسلامی و هەموو دۆست و ئاشنایانیان و هاوكارانی خۆالێخۆشبوو لە زانكۆی تاران و زانكۆی كوردستان و خەڵكی خۆشەویستی شاری سنە دەكەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین.

لەخودای مەزن داواكارین خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامیش بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی

2ی  1ی 2020

News Code 30162

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 5 =