بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کێبڕکێیەکانی تێنیس سەر مێز، هەڵبژاردنی هەڵبژاردەی نەتەوەیی گەورەساڵانی ئێران ڕۆژانی ٢٦ بۆ ٢٩ ی سەرماوەز لە شاری تاران بەڕێوە چوو.
لە ئەو کێبڕکێیانە بە دەنگی کومیتەی تەکنیکی بەڕێوە چوونی کێبڕکێیەکان، ئاریا ئەمیری خەڵکی سنە بۆ هەڵبژاردەی نەتەوەیی ئێران بانگهێشت کرا.
ئەو تازە لاوە لە گفتوگۆیەکدا لە گەڵ دوو حەوتەنامەی پاڵەوان ڕایگەیاندووە کە شانازی دەکەم کە بە ناوی کوردستانەوە لە گۆڕەپانە وەرزشییەکان ئامادە دەبم.
ئاریا ئەمیری بە ئەندامێتی لە هەڵبژاردەی نەتەوەیی تێنیس سەر مێزی گەورەساڵانی وڵات، خاکەلێوەی ساڵی داهاتوو بە مەبەستی بەشداری لە کێبڕکێی پاڵەوانێتی جیهان سەفەری کۆریای باشوور دەکات.
شیاوی باسە کە ئەو گەنجە سنەییە ئا ئێستا چەندین مێدالیای ڕەنگاڕەنگی لە ئاستی ئێران و جیهان لە مل کردووە.
Your Comment