ئەمریکاییەکان تۆڵەی داعش لە حەشدی شەعبی دەکەنەوە

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە ئەمریکاییەکان لە عێراق و سووریا تۆڵەی داعش لە حەشدی شەعبی دەکەنەوە، وتیان: من، دەوڵەت و گەلی ئێران بە توندی ئەم دزێوییەی ئەمریکا ئیدانە دەکەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ چوارشەمە ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە بۆنەی ڕۆژی پەرەستار لە گەڵ هەزارن پەرەستاری ئێرانی دیداری کرد.

لەو دیدارەدا ڕێبەری باڵای شۆڕش  سەرەتای ئاماژەیان  بە پرس و بابەتە ڕۆژەڤەکانی ناوچەکە کرد و ئاوڕیان لە دوایین پێشهاتەکانی عێراق دایەوە.

ئایەتوڵڵا خامنەیی وتیان دەبینن کە ئەمریکاییەکان لە عێراق و سووریا چ دەکەن، خەریکن تۆڵەی داعش لە حەشدی شەعبی دەکەنەوە.

ڕاشیانگەیاند: چونکوو حەشدی شەعبی  داعشی دروست کراوی ئەمانەی  لەناوبرد، ئێستا هاتوون تۆڵەیان لێدەکەنەوە هەر بۆیە من، گەل و دەوڵەتی ئێران ئەم کارە دزێوەی ئەمریکا بە توندی ئیدانە دەکەین.

وتیشیان: ئێستا خاڵی جێی سەرەنجڕاکێش ئەوەیە کە کاتێ ئەمە بۆ ئەمریکاییەکان ڕوو دەدات، دەبینین لە بەغدا و سەرانسەری عێراق جەوی دژە ئەمریکایی چۆنە، دووبارە ئەو ئاغە تویتی کردووە کە ئێمە ئەم کارە لە ئێرانەوە دەزانین و وڵامی ئێران دەدەینەوە.

ڕێبەری باڵای ئێران ڕایانگەیاند: یەکەم غەڵەت دەکەن، دووەم مەنتقتان بێت کە نیتانە. خەڵکی وڵاتانی ناوچەکە نەفرەتیان لە ئەمریکا هەیە. ئێوە ئەمریکاییەکان لە عێراق و ئەفغانستان جەنایەتتان کرد و خەڵکتان کوشت. خەڵکی عێراق و سووریا و ئەفغانستان لە ئەمریکاییەکان نەفرەتیان هەیە و ئەم نەفرەتەش دەبێ لە شوێنێکدا بڕژێتە دەر.

ڕێبەری بە ئاماژە بەوەی ئەگەر ئێران بڕیار بدات بەرەنگایی لە گەڵ  وڵاتێک بکات، بە ئاشکرایی دەیکات، جەختیان کرد کە پێداویستی بۆ جووڵەی سیاسی و ئەمنی کە ئەمریکا لە ناوچەکە دەیکات ، هەر ئەم نەفرەتەیە.

ئەوەشیان وت کە ئێمە پایبەندین بە بەرژەوەندی، سەربەرزی و پێشکەوتنی وڵاتەکەمان  هەموومان بزانن کە ئێران بە دوای شەڕەوە نییە و هەر کەس هەڕەشە لەم  بەرژەوەندیانە بکات، بێ هیچ تێبینیەک بەرەوڕووی دەبینەوە و گورزی خۆمان دەوەشێنین.

ئایەتوڵڵا خامنەیی لەبارەی سەفەری لە ناکاوی بەرپرسانی ئەمریکایی بۆ هەندێ وڵاتی ناوچەکە بێ ئیزنی ئەو وڵاتانە و سەردان کردنیان لە بنکە سەربازییەکانیان، وتیان: ئەو کارە خۆی نموونەیەکی دیکە لە هەڵسوکەوتی سووکایەتی پێکردنە و دەبێتە هۆی تووڕە بوونی گەلانی ناوچە.

ئەوەشیان دووپات کردەوە کە بە پێچەوانەی ئەوەی کە هەندێ کەس دەڵێن شەڕ دەبێت، ئێمە هەرگیز بە دوای شەڕەوە نین و وڵات بەرەوهەڵدێر نابەین بەڵام کەسانی دیکە ئەگەر بیانەوێت شتێک بە سەر ئەم وڵاتەدا بسەپێنن. ئێمە بە هەموو تواناوە بەرەوڕوویان دەبینەوە.

News Code 30143

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 7 =