سووتاندنی باڵوێزخانەی ئەمریکا وانەی یەکەم بوو

کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراق جەختی کرد کە سەرۆک کۆماری ئەمریکا گەمژەییەکی گەورەی کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕووسیا یەوم، کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراق سەر بە هێزەکانی حەشدی شەعبی بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئەبێ تێبگات کە گەمژەیەکی گەورەی کردووە کە بەێ گوماان ڕووخانی ئەو و لایەنگرەکانی لە عێراق و ناوچەکەی بەدواوە دەبێت.

لە دریژەی ئەو بەیاننامە هاتووە کە هێرشی بۆ سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا لە عێراق یەکەم وانە لە وەرزی یەکەمی سەربەخۆیی دێتە ئەژمار. وانەی دووهەم لە وەرزی یەکەم، پەسەند کردنی کردنە دەرەوەی سەربازانی ئەمریکا و هێزەکانی سەر بە ئەوان لە عێراق دەبێت.

لە ئەو بەیاننامە جەخت کراوە: پەرلەمانی عێراق ئەبێ یاسای کردنە دەرەوەی سەربازانی ئەمریکا کە لە ڕژانی خوێنی عێراقییەکان و پەرەسەندنی گەندەڵی لە ئەو وڵاتە دەستیان هەبووە، پەسەند بکات.

News Code 30141

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha