بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، رۆژی ڕابردوو (دووشەممە) لە دانیشتنی ئەنجومەنی تۆماری نەتەوەیی وڵات لە تارانی پایتەخت، ٦ دۆسیەی فەرهەنگی کوردی خوراسان لە ڕیزی ئاسەوارە مەعنەوییەکانی ئێراندا تۆمار کران.
ئەو ٦ دۆسیە فەرهەنگییەی کوردی خوراسان بریتین لە: جەژنی چلەچوو، هونەری چنینی سفرەی کرمانجی یان قووچانی، خواردنی فەتیرمەسکە، یاریی کۆرخ و میر، مامۆستا حسێن عەزیزی و مامۆستا عەلی ئەسغەر عاشق وەک دوو هەڵگرانی میراتی مەعنەویی ئەو ناوچەیە.
هەروەها لەو دانیشتنەدا حسێن پەنا لە میراتی فەرهەنگی بێجنۆرد، ٥ دۆسیە کە پێکهاتبوو لە هونەری ئامادەکردنی چەرتان، قەرەقرووت، ڕۆنی زەرد، خۆرشت و پەنیری پێستیی تایبەت بە عەشیرە و کۆچەرانی کوردی باکووری خوارسانی تۆماری نیشتمانی کرد.
بۆچوونی ئێوە