ئەنەکەسە داوای کرد پێشمەرگەی رۆژ بگەڕێتەوە کوردستانی سووریا

بەرپرسی پەیوەندییە دەرەکییەکانی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردەکانی سووریا (ENKS)، ڕایگەیاند: هێزی پێشمەرگەی رۆژ دەبێ بگەڕێتەوە کوردستانی سووریا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیبراهیم بیرۆ بەرپرسی پەیوەندییە دەرەکییەکانی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردەکانی سووریا (ENKS) لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی ئاسمانی ڕووداو، ئاماژەی بە بە ڕەوتی دانوستانەکانی ئەو ئەنجومەنە لە گەڵ پارتی یەکێتیی دیموکراتی سووریا (PYD) کرد و ڕایگەیاند: دەبێ دانوستان و دیدارەکان بە باری پراتیگیدا ببرێن.

وتیشی: دەبێ باس لەوە بکرێت کە چۆن دەتوانین بە هاوبەشی بەڕیوەبەرییەکی سیاسی، ئابووری، ئیداری و سەربازیمان هەبێ و دانوستانەکان دەبێ تەواو ڕوون و ئاشکرا بن.

ڕاشیگەیاند: ئەنجوومەنی کورد لە سووریا تاوەکو ئێستا رۆژێکیش لە نێوخۆی وڵات نەچۆتە دەرەوە. تاوەکو ئێستا ۱۰ لە سەرکردەکانی ئەنەکەسە بێسەروشوێنن و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەرەوە دەستگیرکراون، ماوەی هەشت مانگ دەبێت ئێمە لیستێکی ۱۰ کەسیمان لە ڕێگەی فەڕەنساوە داوەتە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لەسەر چارەنووسی ئەو سەرکردانە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ وەڵامێکیان نەبووە، هەر بۆیە پێشوازی دەکەین لە بوونی چاوەدێرێکی نێودەوڵەتی لە ڕەوتی دانوستانەکاندا.

ئیبراهیم بیرۆ جەختیشی کرد: نزیکەی ٧ تا ٨ هەزار هێزی پێشمەرگەی ئێمە لە هەرێمی کوردستانن و دەبێ ئەروانیش بگەڕێنەوە بۆ خاکی کوردستانی سووریا.

News Code 30127

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 14 =