AP ١٣٩٨ بەفرانبار ٩ ١٣:٥٨

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند:

کاردانەوەی ئێران بە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر حەشدی شەعبی

کاردانەوەی ئێران بە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر حەشدی شەعبی

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: دەستدرێژی سەربازی ئەمریکا بە خاک و هێزە عێراقییەکان، نیشانەی ئاشکرای تیرۆریزمە و بە توندی ئیدانەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس مووسەوی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، دەستدرێژی هێزەکانی ئەمریکا بۆ سەر خاکی عێراق و هێرش بۆ سەر بنکەکانی هێزی حەشدی شەعبی ئیدانە کرد.

مووسەوی داوای لە ئەمریکا کردووە پابەند بە پاراستنی سەربەخۆیی، یەکپارچەیی و سەروەری عێراق و دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی ئەم وڵاتە بوەستێنێت.

 وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە درۆ بوونی پاگەندەی ئەمریکا لە بەرەنگاریی تیرۆریزم، وتی: ئەم هێرشانە جارێکی دیکە پاگەندەی درۆینەوەی ئەمریکا لە بەرەنگاریی داعشی سەلماند.

ئەوەشی وت کە ئەمریکا پەلاماری بنکەی ئەو هێزانەی داوە کە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا گورزی کوشندەی زۆری لە تیرۆریستەکانی داعش داوە و بەم پەلامارە نیشانی دا کە پشتیوانی تیرۆریزمە و گوێ بە سەروەری وڵاتان نادات.

مووسەوی جەختی کردە سەر ئەوەی کە دەبێ ئەمریکا بە زووترین کات داگیر کارییەکانی لە ناوچە کۆتایی پێ بێنێت.

 ئێران هاوخەمی خۆی بۆ بنەماڵەی شەهیدان و بریندارانی ئەم هێرشە تیرۆریستیەی ئەمریکا ڕاگەیاندووە.

News ID 30095

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha