بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە کۆڕی وانە وتنەوەی بە دەر لە فیقهی خۆیان ، ئاماژەیان بە شێوازی ژیانی پێغەمبەر کرد کە چۆن لە گەڵ خەڵک هەڵسوکەوتیان ئەکرد.
ڕێبەری لەو کۆڕەدا وتیان: ئەوەی کە ئێمە دەڵێین و دەبیسین کە دەبێ وەک خەڵک بین، واتای ئەوەیە کە دەبێ لە گەڵ خەڵکدا و وەک ئەوان ژیان ببەینە سەر و تێکەڵ بە چین و توێژەکانی خەڵک بین.
ڕێبەری ئێران ئاماژەیان کرد کە ڕێبازی پێغەمبەر ئەوەیە کە لە گەڵ هەژاراندا هەڵسوکەوتی بوو و گوێ بە ڕواڵەتی ژیان و ئاست و جێگە و پێگەی کۆمەڵایەتیان نەدەدا و ئێمەش دەبێ هەر وا بین.
Your Comment