نهێنیەکانی مانۆڕی دەریایی ئێران، ڕووسیا و چین

ئێران بە بەڕێوە بردنی مەشقی سەربازی بێ وێنە لە پاڵ دوو هێزی جیهانی نیشانی دا کە دەتوانێت بە پشت بەستن بە بژاردەی پێکهێنانی هاوپەیمانی، جگە لە زاڵ بوون بە سەر سیناریۆی گۆشەگیری، هاوکێشە ناوچەییەکان بباتە نێو ڕەوتێکی نوێوە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی-مریەم خورمایی: لە ڕۆژی هەینییەوە دەریای عومان و ئەقیانووسی هیند مەشقێکی سەربازی سێ قۆڵی بێ وێنەی بە ئامادە بوونی پاپۆڕە جەنگی و کۆپاپۆڕە دەریاییەکانی وڵاتانی چین، ڕووسیا و هەروەها ئێران تێدا بەڕێوە دەچێت.

شیاوی باسە کە کەنادوی عومان ڕێگایەکی گرینگی ستراتیژیکی تایبەتە چونکوو لە ڕێگای گەرووی هورموزەوە کە نزیک بە یەک لە سەر پێنجی نەوتی جیهان لە خۆیەوە تێدەپەڕێنێت، دەگاتە کەنداوی فارس.

ئەو مانۆڕە ٤ ڕۆژە کە ئاسایش هێڵی دەریایی ناویەتی بە دروشمی بەهێز کردنەوەی ئاسیایش و ئەزموونی نێودەولەتی بە تایبەتی لە کەنداوی فارس و گەرووی هورموز بەرێوە دەچێت کە ڕۆژانە گواستنەوەی ١٨ ملیۆن بەرمیل نەوت بەخۆیەوە دەبینێت و لە سەرەکی ترین رێگاکانی گواستنەوەی وزەی جیهان دێتە ئەژمار.

لە ئەو مانۆڕە ڕاهێنانی تاکتیکی جیاواز لەوانە ڕزگار کردنی پاپۆڕی ئاگر تێبەر بوو، ئازاد کردنی پاپۆڕێک کە هێرشی کراوەتە سەر و تەقە لە ئامانجی دیاری کراو لە دەریا لە لایەن یەکینەکانی سێ وڵاتەوە ئەنجام دەبێت.

سەرەڕای هەموو دەوڵەکانی ئەمریکا لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوو بۆ گوشار لە سەر تاران، ئێران بەرەو گۆشەگیری نەڕۆشتووە و دۆستانی ستراتیژیک لە کێشی دوو زلهێز واتا چین و ڕووسیای هەیە. ئەوەی کە لە ڕۆژی هەینییەوە تا دووشەممە لە ئاوەکانی ناوچەکە لە ئارادایە دەتوانێت وەڵامێک بە ئەورووپا و ئەمریکا بێتە ئەژمار کە لە ماوەی مانگەکانی ڕابردوو بە پاگەندەی دابین کردنی ئاسایشی وزە، دەستیان دایە پێکهێنانی ٢ هاوپەیمانی نیوەچڵەوە چونکوو لە کردەوەدا ئەو جۆرەی کە ئەبوا لە لایەن هاوپەیمانە ناوچەیی و سەرووناوچەییەکانەوە پێشوازی لێکرابا، نەکرا.

کاردانەوە نێودەوڵەتییەکان بە مەشقی سەربازی هاوبەشی ئێران، چین و ڕووسیا

موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە تویتێکدا بەڕێوە چوونی ئەو مانۆڕە هاوبەشەی نیشانەی پەیمانی بەربڵاوتری کۆماری ئیسلامی بۆ پاراستنی ئاسایشی ڕێگا ئاوییە گرینگەکان هێنایە ئەژمار.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە ڕووسیا ئەو مانۆڕەی بێ وێنەیە و لە درێژەی هاوکاری و پەروەردەی هێزە دەریاییەکان وەسف کردووە.

دەوڵەتی چینیش ڕۆژی ڕابردوو ڕایگەیاند کە کۆپاپۆریکی تایر کراو بە مووشەکی ڕێنوێنی کراو بۆ بەشداری لە ئەو مانۆڕە چوار ڕۆژەی ناردووەتە ناوچەکە.

شیاوی باسە کە چین لە کۆتاییەکانی مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵیش مانۆڕێکی دەریایی لە گەڵ عەرەبستانی سعوودی بەڕێوە برد کە ئەمە خۆی باس لە هەوڵی پەکین بۆ نواندنی هێز لە بەرانبەر ئەمریکا بە دوور لە لایەنگری لە وڵاتێکی تایبەت دەکات.

بەم حاڵەوە مێدیا چینییەکان هەڵوێستی توندتریان وەرگرتووە و نایشارنەوە کە ئەو مانۆڕە هۆشدارییەک بۆ ئەمریکایە.

بەڵام ئەمریکاش لە کاردانەوە بە مانۆڕی هاوبەشی ئێران، ڕووسیا و چین پاگەندەی کرد " دەزانین و دەبینین". وتەبێژی پێنتاگۆن هەروەها پاگەندەکان لە سەر پێداویستی بۆ پارێزوانی لە مافی ئازادی پاپۆڕوانی لە ئاوە نێودەوڵەتییەکانی دووپات کردەوە.

پەیامی مەشقەکە چییە

ئێران بە جێ گرتن لە پاڵ ڕووسیا و چین هەم بە ئەمریکا و هەم بە وڵاتانی عەرەبی کەنداوی فارس نیشان دا ئەگرچی گەڵاڵەی ئاستی هورموز(ئومێد) وەکوو ڕێکارێکی دیپلۆماتیک لە سەر مێزە، بەڵام تاران لە کاتی زەرووریدا دەتوانێت هاوپەیمانی سەربازی پێک بهێنێت و لەمەو بەدوا ئەوان ئەبێ لە هاوکێشەکانی خۆیان بژاردەی " پێکهێنانی هاوپەیمانی" ئێرانیش لە بەرچاو بگرن و ئەمە دەتوانێت هاوکێشە ناوچەییەکان بباتە نێو قۆناغێکی نوێوە.

News Code 30060

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 6 =